بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، بە سەردانێكی فەرمی بەرەو پاریس بەڕێكەوت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران، لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "محمد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران ئەمڕۆ ، بە سەرۆكایەتی شاندێك حكومەی باڵا بە سەردانێكی فەرمی بۆ فەرەنسا بەرەو پاریس بەڕێكەوت ".
سەرۆك وەزیران، محەمەد شیاع سودانی، پێشتر هیوای خۆی دەربڕی كە سەردانەكەی بۆ فەرەنسا هەوڵێكی باش بێت و بناغەی دروست بۆ هاوبەشییەكی بەردەوام دابنێت.
سودانی، لە وتارێكدا كە ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی بڵاویكردووەتەوە، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووەتەوە، كە تێیدا هاتووە "ئەمڕۆ حكومەتی عێراق زیاتر قەناعەتی بە دیدگای خۆی هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانی عێراق لەسەر بنەمای هاوكاری و هاوسەنگی، دووركەوتنەوە لە سیاسەتی میحوەرەكان، و گرتنەبەری سیاسەتی هاوبەشی لەگەڵ زۆرێك لە وڵاتانی جیهان، لە پێشەنگییان فەرەنسا".
جەختیشی كردەوە كە "وەڵامدانەوەی بەغدا و پاریس بۆ عەقڵی ساغی گرنگی ستراتیژیی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵاتەكەمان وای لە حكومەتەكەمان كرد كە زیاتر پەرۆشی نیشان بدات بۆ پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییە دوو قۆڵییە و بنیاتنانی لەسەر بناغە پتەوەكانی".