بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، هاتنی وەفدێکی باڵای ئەمنی بۆ پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە: "شاندەیەکی ئەمنی بە سەرۆکایەتیی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا قەیس خەڵەف محەممەداوی، و فەرماندەی هێزی پیادە ، لیوا قاسم محەمەدی، و ستافی ئەو دوو فەرماندەییە، گەیشتنە پارێزگای کەرکوک".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئامانجی سەردانەکە پێداچوونەوە بە پلانە ئەمنییەکان بۆ کراوەیی و مانۆڕکردنە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و دەستەبەرکردنی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردن و یەکێتی فەرماندەیی لەناو کەرتی بەرپرسیارێتیدا، هەروەها وەستانەوە لەسەر پێداویستییەکانی ئاسایش."