بابل – ا ه ع پۆلیسی بابل، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند: لە ناوەراستی حلە دوو كەسیان دەستگیر كردووەە و لەماڵی یەكێكیشیاندا دەستیان بەسەر پارچەیەكی مێژوییدا گرتووە. عەقید عادل حسەینی وتەبێژی پۆلیسی بابل بەئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: هێزێكی هاوبەش توانیویانە دوو كەس دەستگیربكەن و لەماڵی یەكێكیشیاندا دەستیان بەسەر پارچەیەكی مێژوییدا گرتووە، وتیشی ئەو چالاكییەی هێزەكانی پۆلیس لە چوارچێوەی هەوڵەكانیانە بۆ بەرگرتن لە بەقاچاغبردنی شوێنەوارەكان. وتەبێژی پۆلیس راشیگەیاند تۆمتبارەكانیان گواستوەتەوە بۆ سەنتەری دەستبەسەركردن بەمەبەستی رەوانەكردنیان بۆ دادگا.