مەندەلاوی داوا لەدەزگا ئەمنییەكان دەكات چاودێری بازاڕ بكەن و لێپێچینەوە لە دەستكاریكارانی نرخ بكەن

سیاسی
  • 25-01-2023, 19:56
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمڕۆ چوارشەممە تەئكیدیكردەوە كە هەندێك لەبازرگانەكان پەنایان بۆ بەرزكردنەوەی نرخەكان بردووە بەبیانوی ڕێژەی بەرزی ئاڵوگۆری دۆلار، و داواشی لەدەزگا ئەمنییەكان كرد چاودێری بازاڕ بكەن و ڕێگری بكەن لە قۆرخكردنی هەندێك بازرگانی بۆ بەرهەمی ناوخۆ.
    نوسینگەی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەنووسینگەی خۆی لەگەڵ ژمارەیەك لەبەرهەمهێنەرە گەورەكانی پەلەوەر گفتووگۆی كرد لەبارەی كەهۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمە ئاژەڵیەكان بەتایبەتی هێلكە لەبازاڕەكانی ناوخۆ.
    ئەوەشی خستەڕوو: كە مەندەلاوی گوێی لەو ئاستەنگانە گرت كە ڕووبەڕووی خاوەن پرۆژە بەرهەمهێنەكان دەبێتەوە.
    هەروەك مەندەلاوی جەختی لەوە كردەوە: كە هەندێك لە بازرگانان بە بیانووی بەرزی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار پەنایان بۆ بەرزكردنەوەی نرخەكان بردووە، سەرەڕای ئەوەی كە بەرهەمەكان (ناوخۆ) و نرخیان جێگیرە.
    داواشی لەدەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەكان لەوەزارەتی ناوخۆ كرد كە چاودێری بازاڕ بكەن و ڕێگری بكەن لە قۆرخكردنی هەندێك بازرگانی لەسەر بەرهەمە ناوخۆییەكان بەمەبەستی دەستكاریكردنی نرخەكانیان.
    جێگری یەكەم پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەباس عەلیاوەیی وەزیری كشتوكاڵ ئەنجامداو تێیدا جەختیكردەوە: پێویستی هەماهەنگی لەنێوان ئەنجومەنی نوێنەران و وەزارەتدا هەبێت بۆ دابینكردنی ئاسانكاریی پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆژە ڕاگیراوەكان و هەروەك تەئكیدی لەسەر چارەسەری بەپەلە بۆ زیادكردنی خێرایی بەرهەمهێنان بۆ چارەسەركردنی پێویستی بازاڕ كردەوە.