بەغداد - INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی 19 تۆمەتبار بەپێی ماددە یاساییە جۆراوجۆرەكان و دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی بێ مۆڵەت و بڕێك ماددەی هۆشبەر لەهەردوو بەری كەرخ و ڕوسافە راگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە بەیاننامەیەكدا دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەجێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی فەرماندەیی عەمەلیاتی لیوای بەغدا و لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆ و بەدواداچوونی مەیدانی لەلایەن بەشی هەواڵگری و ئەمنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، مەفرەزە هاوبەشەكان توانیویان 19 تۆمەتبار بەپێی مادەی یاسایی جۆراوجۆر دەستگیر بكەن و دەستیش بگرن بەسەر ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی بێ مۆڵەت و بڕێك ماددەی هۆشبەر.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: مەفرەزە هاوبەشەكان كە لە لایەكانی كەرخ و رەسافە بڵاوبوونەوە و لە ڕێگەی دامەزراندنی خاڵی پشكنینی كتوپڕ لە ماوەی (24 كاتژمێری ڕابردوودا) توانیان دەست بگرن بەسەر بڕێك كریستاڵی ماددە هۆشبەرەكان و ئامێرە خراپەكانی و حەبی هۆشبەری جۆراوجۆر جگە لە دەستبەسەرداگرتنی چوار دەمانچە و بڕێك كەلوپەل، هاوكات دەست بەسەر ژمارەیەك ئۆتۆمبێلدا گیراوە كە پێچەوانەی مەرج و رێنماییەكان بوون.
ئاشكراشیكرد: دەستگیركراوەكان و ماددە دەستبەسەركراوان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست.