وەزارەتی ناوخۆ: هەماهەنگی نێودەوڵەتی و هەرێمی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەكان لە ناو عێراق

ئەمنی
  • 25-01-2023, 19:51
  • +A -A

     بەغداد - INA

    بەڕێوبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەروونیەكان لە وەزارەتی ناوخۆ، ئەمرۆ چوارشەممە، ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانی لە دژی قاچاخچیانی ماددە هۆشبەرەكان لە ماوەی دوو مانگدا هەژمار كرد، هاوكات هاوكاری نێودەوڵەتی و هەرێمی بۆ بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە ناو عێراق ئاشكراكرد، و راشیگەیاند: لە مانگی ئاداری داهاتوودا كۆنفرانسێكی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان رێكدەخرێت.
    گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەكە، مافناس حسێن ئەلتەمیمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند:وەزارەتی ناوخۆ و گرنگییەكی زۆر دەدات بە پرسی بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، وتیشی: هەوڵەكانی وەزارەتە بووە هۆی دەستگیركردنی 3882 تۆمەتبار بەتۆمەتی بازرگانیكردن بەماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەری دەروونی، ئەوە جگە لە دەستبەسەرداگرتنی 138 كیلۆ لەماددە هۆشبەرەكان و 2070 كەس لەو دەستگیركراوانەش لەلایەن دادوەرییەوە تاوانباركراون.
    ئەلتەمیمی ئەوەشی وت: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەری دەروونی هاوكاری نێودەوڵەتی و عەرەبی هەیە بۆ بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لەناو عێراقدا.
    راشیگەیاند: ڕێكەوتنێك هەیە كە لە مانگی ئاداری داهاتوودا كۆنفرانسێكی نیشتانی بۆ هەموو دەزگا ئەمنییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە عێراق ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی بەشداری لە هەوڵ و پێشكەوتنەكانی ئەم بوارە بكەن، و وتیشی: كرداری چالاكی كوالێتی هەیە كە بەبەردەوامی ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی بڵاوبونەوەی دەرمان لە ناو عێراقدا قەدەغە بكرێت.