هەولێر _INA
ئەمرۆ ڕۆژی چوارشەممە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ڕۆزى كه‌يڤ، كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاند ،پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/1/25 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ڕۆزى كه‌يڤ، كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خاتوو كه‌يڤ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى كار و ئه‌ركه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى به‌ريتانياى له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه خاتوو كه‌يڤ، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێكى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا و ئاماده‌يى نيشان دا بۆ هه‌موو هاريكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ك له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌ريتانيا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.