سەرۆك وەزیران بریاریدا بە خێراكردنی جێبەجێكردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسن و كورتكردنەوەی قۆناغەكانی

ناوخۆ
  • 25-01-2023, 17:19
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ڕۆژی چوارشەممە، بریاریدا بە خێراكردنی جێبەجێكردنی پرۆژەی كەناڵی وشك"هێڵی ئاسن"و كورتكردنەوەی قۆناغەكانی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی كرد بەپرۆژەی كەناڵی وشك"هێڵی ئاسن" بەڕێگای عێراق كەتێدا وەزیری گواستنەوە و كۆمپانیای راسپێدراو بۆ ئامادەكردنی دیزانی پرۆژەكە ئامادەبوون.
    سەرۆك وەزیران جەختی لەوەكردەوە: ئەم پرۆژە لەپرۆژە سترتیژیەكانە كەحكومەت داكۆكی لەسەر دەكات، و داوایی كرد كەپێویستە بەزووترین كات كاری تێدا بكرێت و قوناغەكانیشی كورت بكرێنەوە، لەپێناو بەدەستهێنانی داهات و جیاوازیەكی جۆری كەرەنگدانەوەیەكی ئەرێنی لەسەر ئابووری عێراق دەبێت.