دەزگای هەواڵگری پیلانێكی تیرۆریستی بۆ ئامانجگرتنی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا پوچەڵدەكاتەوە

ئەمنی
  • 25-01-2023, 17:18
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی ناوخۆ ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: بە سەرپەرشتی عەبدولئەمیر ئەلشەمەری وەزیری ناوخۆ پیلانێكی تیرۆریستی بۆ ئامانجگرتنی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا لەلایەن سێ خۆكوژەوە پووچەڵكراوەتەوە و پێش جێبەجێكردنی دەستگیركراون.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بە سەرپەرشتی و بەدواداچوونی وەزیری ناوخۆ پاڵەوانانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی سەركەوتوو بوون لە بەدواداچوونی چالاكی توخمە تیرۆریستییەكان لە سەرتاسەری عێراقدا، ئەو ئاماژانەی دۆزیەوە كە دوای شیكردنەوە بووەهۆی ئاشكراكردنی بوونی نیازی تیرۆریستی بۆ ئەنجامدانی كردەوەیەكی تیرۆریستی بۆ بەئامانجگرتنی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا لەلایەن چەتەكانی داعشەوە لەلایەن سێ خۆكوژەوە و كردەوەكەیان پێش ئەنجامدانی هەڵوەشێنرایەوە.
    ئاشكراشیكرد: دوابەدوای ئەو زانیارییانە، قارەمانەكانمان چاودێریی توخمە تیرۆریستییەكان و سەرچاوە چێنراوەكانیان كرد كە شوێن جموجوڵەكانیان و شوێنەكانیان كەوتن تا ئەو كاتەی توانیان پێش چوونە ناو دادگا سێ تیرۆریست بە چەك و كەلوپەلەكانیان دەستگیر بكەن.
    رونیشیكردەوە: دەزگای هەواڵگری لە ڕێگەی ماندوبوون و دڵسۆزییەوە بەرامبەر عێراق دەتوانێت بگاتە ئەو توخمە تیرۆریستیانەی كە هەوڵ دەدەن وڵاتەكەمان و گەلەكەمان بكەنە ئامانج.