ئەنجومەنی وەزاری ئابووری نرخی نەوتی ڕەشی ئامادەكراو بۆ كارگەكان دیاریدەكات

ئابوری
  • 25-01-2023, 16:05
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەنجومەنی وەزاری ئابووری ئەمرۆ چوارشەممە نرخی نەوتی ئامادەكراو بۆ كارگەكان دیاریكرد.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەنجومەنی وەزاری ئابووری سێیەمین دانیشتنی خۆی رێكخست بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فواد حوسێن، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری و ئەندامێتی: وەزیرانی پلاندانان و دارایی و بازرگانی و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و پیشەسازی و كانزاكان و سكرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و جێگری سەرۆكی لیژنەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری و ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری یاسایی .
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە: ئەنجومەنەكە بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتەكانی نەوت و پیشەسازی و كانزا و سەرۆكی یەكێتی پیشەسازی عێراق و ژمارەیەك لە خاوەنی كارگە تایبەت و تێكەڵەكانی كەرتی تایبەت گرفت و ئاستەنگەكانی تاوتوێ كرد، پێشنیازكرا ئەنجومەنی وەزیران نرخی نەوتی ڕەشی ئامادەكراو بۆ كارگەكان ئاسفالتی ئۆكسیدكراو بە نرخی (35٪) ی نرخی نێودەوڵەتی (دوبەی) بێت بەمەرجێك نرخی یەك تۆن لە (250) هەزار دینار تێنەپەڕێت، وە بڕێك لە نێوان (70-100٪) لە توانای دیزاینەكە.
    ئەنجومەنەكە جەختی لەوەكردەوە، كە نرخی نەوتی ڕەش لە كارگەكان بە نرخی (100) هەزار دینار بۆ هەر تۆنێك بەردەوام دەبێت، بەڵام بۆ كارگەكانی تر نرخەكەی (150) هەزار دینارە بۆ هەر تۆنێك، هەموو كارگەكانی ئاسفالتی ئۆكسیدكراو و كارگەكانی تر داواكراون لەماوەی (4) مانگدا كرێكارەكانیان لەگەڵ فەرمانگەكانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی تۆمار بكەن ئەگەرنا بەسوتەمەنی ئامادەنەكراون و ئەگەریش یەكێك لەلایەنەكان زیانی پێگەیشتووە بڕیارەكە دوای (3) مانگ پێداچوونەوەی بۆ دەكرێت.