سەرۆك وەزیران: ڕێگە نادەین هیچ لایەنێكی سیاسی دەست لەكارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ وەربدات

سیاسی
  • 25-01-2023, 14:32
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە كەحكومەتی لە پڕۆژە یاسای بودجە تەرخانكردنی داراییان بۆ شایستەی جوتیاران داناوەو وتیشی: ڕێگەنادرێت هیچ لایەنێكی سیاسی دەست لەكارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ وەربدات.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەردانی بارەگای وەزارەتی كشتوكاڵی كرد و كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەت سازكرد.
     لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆك وەزیران پێداچوونەوەی بەپلانی كشتوكاڵی و ئاستی دابینكردنی پێداویستیەكان بۆ جێبەجێكردنی كرد، هەروەها جەختی لەپێگەی گرنگی كەرتی كشتوكاڵی كردەوە لەناو بەرنامەی حكومەتدا كەبەشێوەیەكی داناوە كەببێتە پلانێكی تەواوكار و لەسەر واقیع جێبەجێ بكرێت، وتیشی: دەبێت كاركردن لەوەزارەت بەپێی پلانێكی تەواو و روون بێت.
    سەرۆك وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سەردانمان ئەمڕۆ بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ بەمەبەستی جەختكردنەوەیە لەسەر رێبازی حكومەت و بەرنامە جێبەجێكاریەكەی، چونكە ئەم كەرتە گرنگی خۆی هەیە لە ئەنجامدانی چاكسازی لەواقیعی ئابووری عیراق. 
    وتیشی: گرنگە ئاراستەكانی كاركردنی وەزارەت بەپێی یاسا دیاری بكەین، لەوانە ئاراستەی رێنمایی و توێژینەوە و خزمەگوزاریەكان و ئاستی جێبەجێكردنیان. 
    هەوەروەها ئاماژە بەبوونی ڵاوازی هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و وەزارەتەكانی دیكە دا، و دەبێت تەواوكاری لەنێوان پیشەسازی و كشتوكاڵ هەبێت. 
    رونیشیكردەوە: دەبێ پلانی كشتوكاڵی كەئەنجوومەنی وەزیران بریاری لەسەرداوە بۆ وەرزی زستانی 2022 - 2023 بەهەموو لایەنەكانیەوە جێبەجێ بكرێت، چونكە گرنگی خۆی هەیە لەبواری ئاسایشی خۆراك، و وتیشی: لەوەرزی كشتوكاڵی داهاتوودا، هیچ پشتگیریەك بۆ هیچ جووتیارێك نابێت ئەگەر تەكنیكی كشتوكاڵی هاوچەرخ و رێگاكانی ئاودانی هاوچەرخ بەكاری نەهێنێت، ئەمەش بەشێكە لەسیاسەتی چاكسازی كەرتی كشتوكاڵی. 
     سەرۆك وەزیران راشیگەیاند: حكومەت لەپرۆژە یاسایی بودجەی 2023 دا، شایستە داراییەكانی جووتیاران بۆ وەرزی زستانی 2022-2023 داناوە، و لەماوەی كەمتر لەدوو هەفتەدا خەرجدەكرێن، و وتیشی: پێكهێنانی لیژنەیەكی دووقۆڵی لەگەڵ زەویەكانی دەوڵەت بۆ نەهێشتنی كۆسپ و تەگەرەكانی ‌پێش كاری وەبەرهێنەران و كۆمپانیای كەنەدی بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكان، لەپێناوی دابینكردنی پێداویستیەكانی پرۆژەكانی سامانی ئاژەڵی.
    دووپاتیشیكردەوە: دەبێت بایەخ دان بەوەبەرهێنەر و وەبەرهێنانی كشتوكاڵی بدرێت و چاودێری وەبەرهێنەرانی راستەقینە بكرێت و بەپێی ئامانجی وەزارەت راسپاردە بكرێن، وتیشی: كاردەكەین لەپێناو تەواوكردنی پرۆژەی گوندی هاوچەرخ، وەرگرتنی بێ كاران لە دەرچووانی كۆلیژەكانی كشتوكاڵی و سامانی ئاژەڵ و پەیمانگا و ئامادەیە كشتوكاڵیەكان، و دەرگا كردنەوە بەروویی تایبەتمەندییەكانی تر بەهۆی گرنگیان لەدۆزینەوەی دەرفەتی كار. 
    هەروەك سەرۆك وەزیران ئاشكرایكرد: چۆن كەكاردەكەین بۆ پاراستنی بەرهەمەكان بەهەمان شێوە كار دەكەین بۆ پاراستنی كڕیار، ئەوەی كەگرنگە دوورخستنەوەی هاوردەكراوەكانە لەگەندەڵی و دابینكردنی پێداویستی هاوڵاتیانە لەبەرهەمەكانی سامانی ئاژەڵ، و وتیشی: كاردەكەین بۆ هەڵسەنگاندنی كاری وەزارەت و لێپێچینەوە لەكەمترخەمەكان و ئەوانەی خۆیان لەئەرك و كارەكان دەدۆزنەوە، و رێگە بەهیچ لایەنێكی سیاسی نادەین دەستوەردان لەكاروباری وەزارەتبكات، كشتوكاڵ كەرتێكی گرنگ و بەردەوامە و ئامادەیە ببێتە هۆكاری دروستكردنی گەشەسەندنێكی راستەقینە.