بەغداد - INA
سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ چوارشەممە، رایگەیاند: پاراستنی ژینگە بۆتە پرسێكی جیهانی.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لەكۆشكی بەغدا پێشوازی لە ژمارەیەك لەباڵیۆزی وڵاتانی عەرەبی كرد نێردراون بۆ عێراق.
بەپێی راگەیەندراوەكە ڕەشید ڕونیكردۆتەوە: كە ئەنجامی پێكهێنانی حكومەتی ئێستا بەرهەمدارە، پڕۆگرامەكەی چێژ لە جدییەتی و دەستنیشانكردنی ئەولەویاتەكان دەگرێت بەتایبەتی سەبارەت بە دابینكردنی خزمەتگوزاری پێویست و بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری و ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئەو سەقامگیری و ئارامییەی كە ئێستا عێراق لە دوای چەندین ساڵ شەڕ و تیرۆر و توندوتیژی بەخۆیەوە دەیبینێت.
هەروەك ئاماژەی بە بەشداریكردنی لە لوتكەی عەرەبی لە جەزائیر كرد و ستایشی ئەو بڕیارانەی كرد كە لە لووتكە دەكرا و هەروەها ڕۆڵی كۆمكاری عەرەبی و سەركەوتنی جەزائیری لە ڕێكخستنی لووتكە باسكرد.
راشیگەیاند: سەركردە عەرەبیەكان و سەرۆك كۆمارەكان پێشوازییان لەپێكهێنانی حكومەت و ڕۆڵی عێراق كرد لەچارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان وڵاتانی عەرەبیدا، خۆشحاڵی خۆی دەرببڕی بەسەردانەكەی بۆ میسر و جەزائیر.
جەختیشیكردەوە: كە پاراستنی ژینگە بووەتە كێشەیەكی جیهانی و وڵاتانی ناوچەكەش زۆر حەزیان لە باشكردنی ژینگە و چارەسەركردنی كەم و كوڕیی ئاو هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا كە وڵاتانی ئەوروپا لە كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس خواستی خۆیان بۆ بەشداری عێراق دەربریوەو ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ هاوكاریكردن، چونكە ناوچەكەمان بە دەوڵەمەندی و شارستانی و گرنگ دەزانن.