دەزگای هەواڵگری: خانەیەكی تیرۆریستی 3 ئەندامی لە نەینەوا هەڵوەشێندرایەوە

ئەمنی
  • 25-01-2023, 13:01
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمرۆ چوارشەممە، هەڵوەشاندنەوەی خانەیەكی سێ ئەندامی تیرۆریستی لە پارێزگای نەینەوا راگەیاند.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئۆپەراسیۆنێكی هەواڵگریی بە وردی بەرز لەلایەن پاڵەوانەكانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە پارێزگای نەینەوا ئەنجام دراو و بووە هۆی دەستگیركردنی سێ داواكراوی گومانلێكراو (بە تاوانی تیرۆر).
    ئاماژەی بەوەشكرد: یەكێك لەوانە وەك كارگێری لەرێكخراوی تیرۆریستی داعشدا كاریكردووەو چەندین تاوانی هەڕەشەو ئیبتزازیان ئەنجامداوە بۆ بەدەستهێنانی پارە بۆ داعش لەكاتێكدا تۆمەتبارەكانی تر هەڵساون بە بەدروستكردنی بەڵگەنامەی ناسنامە و ئەنجامدانی ئەو ئۆپراسیۆنە داراییە.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: لەلایەن ئەفسەرە تایبەتمەندەكانەوە بە سەرپەرشتی دادوەر لێپرسینەوەیان لێكراوە و ڕێوشوێنی بنەرەتیان لە دژی گیراوەتەبەر.