جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران: عێراق بەپەرۆشە بۆ بەهێزكردنی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دۆست

سیاسی
  • 25-01-2023, 12:28
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شاخەوان عەبدوڵڵا ئەمرۆ چوارشەممە تەئكیدیكردەوە، كە عێراق ئاواتەخوازە بۆ بەهێزكردنی میكانیزمەكانی هاریكاری و دامەزراندنی شەراكەتی ئابووری لەگەڵ وڵاتانی دۆست.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست  ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: شاخەوان عەبدوڵا لەسەر بانگهێشتی باڵیۆزخانەی بەریتانیا سەردانی بارەگای باڵیۆزخانەی بەریتانیای كرد لە بەغدا و لەلایەن باڵیۆزی شانشینی یەكگرتوو لە عێراق، مارك براسیۆن ڕیچاردسۆن و ستافی باڵوێزخانەكەوە پێشوازی لێكرا.
    ئاشكراشیكرد: بانگهێشتەكە لەسەر شەرەفی بارۆن ئیما نیكۆلسۆن سەرۆكی ئەنجومەنی بازرگانی عێراق و بەریتانیا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بازرگانان بوو، و لەدانیشتنێكدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان تاوتوێكرد، هەروەها باسیان لە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی نێوان عێراق و بەریتانیا بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردوو ولاتی دۆست كرد.
    جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەكرد: كەعیراق چاوەڕێی پتەوكردنی میكانیزمەكانی هاریكاری و چەسپاندنی شەراكەتی ئابووری لەگەڵ وڵاتانی دۆستدا دەكات، بەتایبەتی قۆناغێكی نوێ لە ئاوەدانكردنەوە و خۆشگوزەرانی و جێبەجێكردنی پڕۆژەی ستراتیژی لەسەرجەمی پارێزگاكانی عێراق هەیە كە پێویستی بە هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ هاوبەشەكانیدا هەیە.