بەغداد - INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی گومانلێكراوێك كەهەڕەشەی لەپرۆفیسۆرانی زانكۆ كردووە لەدیالە راگەیاند.
شانەی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەسەر بنەمای زانیاری ورد و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر، مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەپارێزگای دیالە دوای كاراكردنی هەوڵە هەواڵگری و مەیدانییەكانیان توانیان گومانلێكراوێك دەستگیر بكەن كە هەڕەشەی لەكۆمەڵێك لە پرۆفیسۆرەكانی فاكەڵتی پزیشكی زانكۆی دیالە كردووە.
لەبەیاننامەكەدا ئەوەش خراوەتەروو: كە لێدوانەكانی تۆمەتبار بەشێوەی ئاسایی تۆماركراون و رادەستی لایەنی یاسایی كراوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لەدژی بەپێی یاسا.