بەغداد - INA
فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنوور ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی 63 كەسی بیانی ڕاگەیاند كە هەوڵیان داوە سنوور ببەزێنن.
فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنوور لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەبەردەوامی هەوڵەكانی پاراستنی سنووری عێراق و لەسەر بنەمای هەواڵگری ورد فەوجی سێیەم لیوای دەیەم توانی (33) كەسی بیانی دەستگیربكات كە بەنایاسایی هەوڵیان داوە سنوور ببەزێنن.
ئاماژەی بەوەشدا: فەوجی دووەمی لیوای بیستەمیش (30) كەسی بیانی دەستگیركردووە كە بەنیازبوون سنوور ببەزێنن.
ئاشكراشیكرد: ئەو دەستگیركراوانە رادەستی لایەنی تایبەتمەند كراون بۆ ئەوەی ڕێكاری یاسایی لە دژیان بگرنەبەر.