به‌غدا-INA
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دانیشتنی چواره‌می ئاسایی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی ساز کرد.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لەڕاگەیندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نلردووە ڕاگەیاند: محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی چواره‌م دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد وتێدا دواپێشهاته گشتییه‌كانی وڵات و بابه‌ت وپرسه‌كانی ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه تاوتوێكران و چه‌ندین و بڕیار و راسپارده‌ش ده‌كران.
سودانی له‌م دانیشتنه‌دا داوایكرد نوسراوێكی سوپاس وپێزانین ئاراسته‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانه بكرێت كه‌به‌شداریان كردووه له‌رێكخستنی قاره‌مانی كه‌نداوی به‌سرا 25.
هه‌روه‌ها سەرۆک وەزیران:داوای كرد پشتگیری هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه بكرێت سه‌باره‌ت به‌باشتركردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئه‌نته‌رنێت و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كانی.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر دانیشتنه‌كه‌ی وتاوتوێكردنی پرسی گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، و ره‌زامه‌ندی دان له‌سه‌ر زیاتركردنی پله وه‌زیفیه‌كان له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی فه‌رمانگه و پێكهاته‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه وبه‌پێی نوسراوی وه‌زاره‌ت بۆ دامه‌زراندنی گرێبه‌سته‌كانی پێش ساڵی 2019 له‌چوار چێوه‌ی خه‌رجیه‌كانی ته‌شغیلی یان خه‌رجیه‌كانی پلانه‌كانی هه‌ر ده‌زگایه‌ك.
وه‌كو جێبه‌جێكردنی راسپارده‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌خه‌ڵاتكردنی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی كه‌قاره‌مانی كه‌نداو به‌سرا 25ی برده‌وه، ئه‌نجوومه‌ن ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر:
1ـ خه‌ڵاتكردنی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی بۆ تۆپیپێی و ده‌سته‌ی كارگێری و مه‌شق و راهێنان و ئه‌ندامانی شاند و ناوبژیوانه عێراقییه‌كان وسه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپیپێی، به‌پێدانی پارچه زه‌ویه‌كی نیشته‌جێبوون به‌رووبه‌ری 200م2 له‌به‌غدایی پایته‌خت، به‌هۆی به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی وه‌رزشی بۆ عێراق و بردنه‌وه‌ی جامی كه‌نداو به‌سرا25 كه‌له‌پارێزگای به‌سرا به‌رێوه‌چوو.
2ـ پێدانی پاسه‌پۆرتی دیبلۆماسی به‌ئه‌وانه‌ی ناویان له‌سه‌ره‌وه هاتوو.
له‌چوار چێوه‌ی هه‌مان راسپارده‌كاندا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زانه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر پێدانی گۆژمه‌ی 10 ملیون دینار به‌كه‌س وكاری قوربانیانی رووداوه‌كانی پاڵه‌په‌ستۆی جه‌ماوه‌ری له‌قاره‌مانی كه‌نداو 25 له‌به‌سرا و رووداوی هاتۆچووی رێگای زیقار – به‌سرا ( له‌بانكه حكومیه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی).
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاگاداری ره‌وشی كۆمپانیا گشتییه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ونیشته‌جێ و شاره‌وانیه گشتییه‌كان بوو، و ئه‌و زیانانه‌ی ساڵانی رابردوو تاوتوێكرد و له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌مه وبه‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی (31/ دووه‌م) له‌یاسایی كۆمپانیه گشتییه‌كان ژماره (22ی ساڵی 1997)ی هه‌مواركراو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر:
یه‌كه‌م/ لێكدانی كۆمپانیه‌كانی ناویان له‌خواره‌وه هاتووه كه‌سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێ وشاره‌وانیه گشتییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه لێبێن:
1ـ لێكدانی كۆمپانیایی مه‌سنووری گشتی بۆ به‌لێنده‌رایه‌تی و بیناسازی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایی فاوی ئه‌ندازیاری گشتی، بۆ ئه‌وه‌ی ببن به‌كۆمپانیای فاوی ئه‌ندازاری گشتی.
2ـ لێكدانی كۆمپانیای ره‌شیدی گشتی بۆ به‌لێنده‌رایه‌تی وبیناسازی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئاشوور بۆ به‌لێنده‌رایه‌تی بیناسازی، بۆ ئه‌وه‌ی ببن به‌كۆمپانیای ئاشووری گشتی بۆ به‌لێنده‌رایه‌تی بیناسازی.
3ـ لێكدانی كۆمپانیای ئه‌لموعته‌سیمی گشتی بۆ به‌لێنده‌رایه‌تی بیناسازی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای حه‌مورابی گشتی بۆ به‌لێنده‌رایه‌تی بیناسازی، بۆ ئه‌وه‌ی ببن به‌كۆمپانیای حه‌مورابی گشتی بۆ به‌لێنده‌رایه‌تی بیناسازی.
4ـ لێكدانی كۆمپانیای فاروقی گشتی بۆ به‌لێنده‌رایه‌تی بیناسازی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سه‌عدی گشتی بۆ ئه‌وه‌ی ببن به‌كۆمپانیای سه‌عدی گشتی بۆ به‌لێنده‌رایه‌تی بیناسازی و راوێژكاری ئه‌ندازیاری.
دووه‌م/ هه‌موو ماف و پێگیریه‌كان و پاره و موڵك و ماڵی تر بۆ كۆمپانیایی نوێ ده‌گوازرێنه‌وه.
سێیه‌م/ وه‌زاره‌تی كاره‌با رێكاره یاساییه‌كان ته‌واو ده‌كات له( ده‌رخستنی بروانامه‌ی دامه‌زراندن وبه‌یاننامه‌ی دامه‌زراندن و په‌یره‌وی ناوخۆیی كۆمپانیا نوێیه‌كان) و رێكاره‌كانی تر جێبه‌جێ ده‌كات.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپاره‌كانی تایبه‌ت به‌پێناسه‌ی گومركی تاوتوێی كرد، چونكه‌ی گرنگی خۆی هه‌یه بۆ زیادكردنی داهاتی دارایی بۆ گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها رۆڵی هه‌یه له‌رێكخستنی هاورده و نێدراوه‌كان، بۆیه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌كان و دووباره كاركردن به‌بڕیاری (186ی ساڵی 2018) ئه‌نجوومه‌ن و هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌بڕگه‌كانی سه‌باره‌ت به‌دانای رسوماتی گومركی به‌م شێوه‌یه:
1ـ كامیونی 20 پێ، رسوماتی 2 ملیون دینار ده‌بێت.
2ـ كامیونی 40 پێ، رسومانی 4 ملیون دینار ده‌بێت.
3ـ ئه‌م رسوماته‌ی سه‌ره‌وه ئه‌م كه‌ل وپه‌لانه ناگرێته‌وه( جگاره و مادده كحۆلیه‌كان وزێر و موبایل و ئۆتۆمۆبێله‌كان و شرینیه‌كان و مادده‌كانی جوانكاری و بۆن و كه‌ل وپه‌له‌كانی یاسایی پاراستنی كه‌ل وپه‌لی عێراقی ژماره(11ی ساڵی 2011) ده‌یانگرێته‌وه.
4ـ پێشكێشكردنی ته‌مینات به‌ڕێژه‌ی 500 هه‌زار دینار، سه‌باره‌ت به‌په‌سه‌ندنه‌كردنی بروانامه‌ی كارگه و لیسته بازرگانیه‌كان (وه‌سه‌ڵه‌كان).
5ـ باری به‌ش به‌شكراو وكه‌مكتر له‌كه‌میونێك به‌رێگای ئاسایی رسومات بۆی داده‌نرێت ( به‌پێی رێژه‌ی له‌سه‌دای پێناسه‌ی گومركی به‌بڕگه‌كانی خواره‌وه).
6ـ رێژه‌ی باج بـ ( چارێك)ی رسوماتی گومركی ده‌بێت و به‌م شێوه‌یه:
ـ كامیونی 20 پێ، باجه‌كه‌ی 500 هه‌زار دیناری براوه ده‌بێت.
ـ كامیونی 40 پێ، باجه‌كه‌ی 1 ملیون دیناری براوه ده‌بێت.
ـ پێناسه‌ی گومركی بۆ كه‌ل وپه‌له‌كانی تر ( 6.5%) ده‌بێت ته‌نها ده‌رمانه‌كان نه‌بێت كه به‌رێژه‌ی (0.5%) ده‌بێت و كه‌ل وپه‌لی خۆراكیش به (1%) ده‌بێت.
7ـ هاورده‌كار ده‌توانێت جۆرێك له‌رسومات له‌سه‌ر بنه‌مای كامیون به‌پێی برگه‌كانی سه‌ره‌وه دیار بكات، یانیش له‌سه‌ر بنه‌مای رێژه‌ی له‌سه‌دای پێناسه‌ی گومركی له‌بڕگه‌ی پێشوو.
8ـ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ خاڵه پشكنینه‌كانی ئه‌منی نییه ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری گومركه‌كان بكه‌ن.
9ـ پێویسته له‌سه‌ر ده‌سته‌ی گشتی گومركه‌كان ورده‌كاری ئه‌نجام بده‌ن به‌رێگای خاڵه پشكنینه‌كانی ئه‌منی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه هاتوو سه‌باره‌ت به‌كه‌ل وپه‌له‌كانی ناوخۆیی له‌هه‌موو ده‌روازه سنووریه‌كانی عێراق و رێژه‌ی پێناسه‌ی گومركی، هه‌روه‌ها ماف به‌تیمه‌كانی رسوماتی گومركی ده‌ده‌رێت به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م كاره.
10ـ ده‌سته‌ی گشتی گومركه‌كان وبه‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق پێشنیاری یه‌ك كردنی رسوماتی گومركی به‌رزده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به ( زێر و كه‌ل وپه‌لی جوانكاری و بۆن و مادده كحۆلیه‌كان و جگاره و شیرینیه‌مه‌نی و ئۆتۆمۆبێله‌كان) له‌گه‌ڵ رسوماتی ده‌روازه سنووریه‌كانی هه‌رێم و ئاراسته‌كردنی پێشنیاره‌كه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بڕیاری گونجاو ده‌رباره‌ی.
11ـ به‌د‌رێژایی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه داوا مۆڵه‌تی كه‌ل وپه‌له هاورده‌كراوه‌كان له‌هاوركه‌رانی ناكرێت.
12ـ ئه‌نجوومه‌نی ویزاری ئابووری هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌نجامی كاركردن به‌بڕیاره‌كه له‌دوایی شه‌ش مانگ له‌رێكه‌وتی ده‌رچوونی ده‌كات.
13ـ كار به‌م بریارانه ده‌كرێت تا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌پێشنیاری ناوبراو له‌بڕگه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ریده‌خات.
14ـ بڕیاری ژماره (23025) ساڵی 2023 ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵده‌وشێنرێته‌وه.
15ـ ئه‌م بڕیاره له رێكه‌وتی 1ی شوباتی 2023 جێبه‌جێ ده‌كرێت.