سەرۆك وەزیران و سكرتێری پارتی پڕۆژەی نیشتمانی تەئكید لە گرنگی پشتیوانیكردنی سەقامگیریی ناوخۆیی دەكەنەوە

سیاسی
  • 25-01-2023, 10:16
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و سكرتێری گشتی پارتی پڕۆژەی نیشتمانی عێراقی جەمال عەبدولوەهاب ئەلزاری، جەختیان لەسەر گرنگی پشتیوانیكردنی سەقامگیریی ناوخۆیی كردەوە.
    نوسینگەی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، شەوی رابردوو، پێشوازی لە جەمال عەبدولوەهاب ئەلزاری سكرتێری گشتی پارتی پرۆژەی نیشتیمانی كرد.
    لەدیدارێكدا هەردوولا باسیان لەدواپێشهاتەكانی سەر گۆرەپانی نیشتیمانی لەسەر ئاستی سیاسی و خزمەتكاری گشتی كرد، هەروەها جەخت كرا لەسەر گرنگی پشتگیریكردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوخۆیی و جێبەجێكردنی داواكاری هاوڵاتیان لەبواری خزمەتگوزاری و بوارەكانی تر بۆ جێبەجێكردنی هیوا وئاواتیان.