سودانی پێشوازی له‌میری ئێزدیان له‌عێراق و جیهان ده‌كات

سیاسی
  • 24-01-2023, 21:44
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشوازی له‌ حازم ته‌حسین به‌گ میری ئیزدیان له‌عێراق و جیهان و شاندی یاوه‌ری كرد كه‌له‌نوێنه‌رانی پێكهاته‌ی ئیزدی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ژماره‌یه‌ك له‌زانایانی ئایینی و شێخ و ناودارانی ئیزدی پێكهاتبوو.
    نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند"  له‌دیدارێكدا سودانی راگه‌یاند شانازی و ڕێزگرتنێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ ئه‌م پێكهاته‌ مه‌رده‌ی عێراق و قوربانیه‌كانی، وجه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ حكومه‌ت په‌رۆشه‌ له‌سه‌ر پاراستنی جیاوازیه‌ رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی گه‌لی عێراق چونكه‌ ئه‌م جیاوازیانه‌ فاكته‌ری هێز و ته‌بایی و یه‌كگرتنه‌.
    هه‌روه‌ها سودانی روونیكرده‌وه‌ كه‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگاڵ و ده‌شتی نه‌یناوا له‌و ئامانجانه‌یه‌ كه‌حكومه‌ت هه‌وڵی بۆی ده‌دات، و ئاماژه‌ به‌وه‌شی دا كه‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ وپێشكێش كردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان مه‌رجی سه‌قامگیربوونی ناوچه‌كه‌یه‌.

    له‌لایی خۆیه‌وه‌ میر حازم ته‌حسین به‌گ سوپاسی وپێزانینی په‌یراوانی ئایینی ئیزدی به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گه‌یاند بۆ بڕیاری تاپۆكردنی موڵكه‌كان له‌شه‌نگاڵ، له‌دوایی كێشه‌ و ئازارێكی زۆر و درێژ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ. هه‌روه‌ها شانده‌كه‌ داوایه‌ك ئاراسته‌ی به‌ڕێز سودانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی شه‌نگاڵ و په‌رستگه‌ی لالش بكات، وبه‌ڕیزیان سۆزیدا ئه‌م داواكاریه‌ له‌كاتێكی نزیكدا جێبه‌جێ بكات و چاویش به‌خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌ قاره‌مانه‌كان بكه‌وێت.