حەمدانی ئەركی سەرۆكی بانكی بازرگانی عێراق وەرگرت

ئابوری
  • 24-01-2023, 16:41
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە،بە پێی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی سەرۆكی حكومەت، محمد شیاع سودانی. بیلال حەمدانی ئەركەكانی وەك سەرۆكی بانكی بازرگانی عێراق و سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی (جگە لە ئەركەكانی وەك بەڕێوەبەری گشتی بانكی پیشەسازی)وەرگرت. 
    عەقیل شوەیلی وتەبێژی بانكی بازرگانی لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێدا هاتووە: “حەمدانی لەگەڵ ستافی پێشكەوتووی بانكەكە كۆبووەوە لەگەڵ گەیشتنی بە مەبەستی دیاریكردنی سروشت و میكانیزمی كارەكانی بانكەكە بەگشتی”، جەخت لەوە دەكاتەوە كە "پلانێكی ستراتیژی فراوانكراو لەسەر بنەمای ڕێنماییەكانی سەرۆكوەزیران پەرەپێدەدرێت بۆ پێشخستنی واقیعی كەرتی دارایی.