بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری باڵا فائق زێدان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ شاندی ڕاگەیاندنی ئوردنی باسی لە گرنگی ڕاگەیاندن کرد لە بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری یاسایی وسەروەری دادوەری.
بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری فایق زێدان پێشوازی لە شاندێکی ڕاگەیاندنی ئوردنی و سەرنووسەری ڕۆژنامەکانی ڕەئی و دەستوور وغەدو ئەنبات و بەڕێوەبەرانی گشتی ئاژانسی هەواڵی ئوردنی / بەتڕا و دەزگای تەلەفزیۆن وڕادیۆ و نەقیبی ڕۆژنامەنووسان و سەرۆکی لێژنەی ڕۆژنامەنووسانی عەرەب کرد لەگەڵ نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی عێڕاقی موید لامی.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە دادوەر زێدان
لەگەڵ شاندە ئوردونیەکەدا باسیان لەگرنگی ڕاگەیاندن کرد لە بڵاوکرنەوەی ڕۆشنبیری یاسایی و پتەوکردنی پڕنسیپی سەروەری یاسا و هەروەها ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە دەستنیشانکردنی لایەنە ئەرێنی ونەرێنیەکان بۆ ڕای گشتی.