بەغداد/ INA
وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە گەشتنامەی دیبلۆماسی نایاسایی نەداوەتە هیچ کەسێک.
بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لێژنەی تایبەت بە وردبینی داواکانی گەشتنامەی دیبلۆماسی کەلەلایەن وەزیری دەرەوە فواد حسین پێکهێنراوە بەسەرۆکایەتی باڵیۆز سەفیە سهیل و ئەندامێتی هەریەک لە باڵیۆز عمر برزنجی وباڵیۆز عبدالرحمن حسینی وبەئامادەبوونی سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی و سەرۆکی فەرمانگەی کۆنسوڵخانە احمد امین کۆبوونەوەیەکیان سازدا لەگەڵ یەکێتی پەرلەمانتاران بەسەرۆکایەتی منتسڕ ئەماڕە وشاندی یاوەری.
بەیاننامەکە وتی لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا باس لە سوودوەرگرتن کرا لەتواناکانی وەزارەتەکانی
حکومەت بۆ پەڕەدان بەکاروبارەکان.
لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا باس لە گەشتنامەی دیلۆماسی کرا کە مقۆیەک هەبوو لەلایەن هەندێک کەناڵی ڕاگەیاندن و یانەکانی فەیسبووکەوە لەمبارەیەوە و جەخت لەوەکرایەوەکە وەزارەت بەهیچ جۆرێک گەشتنامەی دیبلۆماسی بەدەرلەڕێنماییەکان بەکەس نەداوە.
وتیشی بەپێی یاسا مۆڵەتی بەپەرلەمانتاری خانەنشین داوەکە گەشتنامە دەربکات ئەویش بەپێی یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی ژمارە 13 ساڵی 2018.