بەغداد/INA
وەزیری پەروەردە ئیبڕاهیم نامس جبوری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەسەر پابەندبوون بە سیستەمی بەخشینی مۆڵەتی خوێندن.
بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی جبوری سەردانی بەشی مۆڵەتەکانی کرد لە بەڕێوبەرایەتی گشتی پەیوەندیە ڕۆشنبیریەکان.
جبوری وتی کە سەردانەکە بەئامانجی ڕوونبینی بو لەڕەوشی کارو ئەرکی کارمەندەکانی بەشەکە، هەروەها پێداگری کرد لەسەر پابەندبوون بە میکانیزمی بەخشینی مۆڵەتەکانی خوێندن لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی فەرمانبەران.