دەستەی دەستپاکی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پارێزگاری پێشووی سەلاحەددین دەرکرد

ناوخۆ
  • 23-01-2023, 22:25
  • +A -A

    بەغداد/ INA
     ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پارێزگاری پێشووی سەلاحەدین دەرکرد. 
    لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا ، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە "دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند لە پرسەکانی دەستپاکی لە پارێزگای سەلاحەددین فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پارێزگاری پێشووی سەلاحەددین دەرکرد، بە تۆمەتی ئەنجامدانی گرێبەست و خەرجکردنی بڕی (3,839,745,000) دینار، بۆ دابینکردنی هەندێک پێداویستی بۆ رێگەی لە پیس بونی ژینگە. 
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکردوە "بەشێکی زۆر لەو سیستەمانەی لە کۆگاکاندا بەجێهێڵدراون بۆ دامەزراوە تەندروستییەکان دابین نەکرابوون،کە تیادا بۆ سوودی کەسی بەکاری هێناوە .
     بەیاننامەکە ڕوونیشیکردۆتەوە " کە تیمی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی سەلاحەددین، بەدواداچوونیان بۆ ئەم دۆسیەیە کرد و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەریان کردوە ،و چەندین سەرپێچییەکانی دیکەیان ئاشکرا کردوە لە گرێبەستکردن لە لایەن پارێزگاری پێشووەوە، کە گرێبەستەکانیش لەلایەن لایەنی جێبەجێکار تەواو نەکراوە، سەرەرای چەندین گەندەڵی تر لەبابەتی دەرمان و کەرتی تەندروستی. 
     بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو " کە دادگای لێکۆڵینەوە تایبەتمەند لە دۆسیەکانی دەستپاکی لە پارێزگای "سەلاحەددین" بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی "331" لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە"111" ی ساڵی 1969 فەرمانی دەستگیرکردنەکەی دەرکردووە.