بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق دووپاتی کردەوە کە ئاستەنگی زۆر هەن لە دامەزراندنی ئەو ژمارە زۆرەی دەرچووان.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت لە چوارچێوەی پرۆگرامی وەزاری خۆیدا، هانی کەرتی تایبەت دەدات بۆ دامەزراندنی دەرچووانی نوێ.
سەرۆکایەتی کۆماری کۆمار، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ " لەتیف ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراق، لە کۆشکی بەغدا، پێشوازی لە "بارۆنە ئیما نیکلسۆن" سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانی بەریتانیا-عێراقی و وەفدی یاوەریکرد.
لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ، کورتەیەکی لەبارەی زانکۆکانی بەسرە و موسڵ خستەروو و ئاماژەی بەوەدا کە زانکۆکانی عێراق ناوبانگێکی ئەکادیمی باشیان هەیە و مێژوویەکی پڕ لە بەخشینیان هەیە.
سەرۆک کۆمار جەختیشی لەوە کردەوە" لەبەردەم گرفتی قبوڵکردنی ئەو ژمارە زۆرەی دەرچووان و ڕەخساندنی هەلی بۆیاندان، بۆیە داوای لە وەفدەکە کرد "سەردانی زانکۆکان بکەن و بەرنامەی ئەکادیمی و توێژینەوەکانیان ببینن و ڕێگەی هاوکاریان بۆ بخەنەروو .
هەروەها درێژەی قسەکانیدا ، سەرۆک کۆمار وتی: حکومەت لە چوارچێوەی پرۆگرامی وەزاری خۆیدا، هانی کەرتی تایبەت دەدات بۆ دامەزراندنی دەرچووانی نوێ، هەروەها کاردەکات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری.
لەبەرامبەردا "بارۆنە ئیما نیکلسۆن " سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانی بەریتانی-عێراقی،سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی کۆمار دەربڕی بۆ گرنگیدان و پەرۆشی بۆ ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوە گرنگە، هەروەها پێداچوونەوەی بە سروشتی کارەکانی ئەنجومەنەکەدا کرد و ئەو پلانانەی کە بۆ پشتگیریکردن لە خوێندنی باڵا دانراون.
ئاماژەی بەوەشکرد"ئامانجیان بەرزکردنەوەی ستانداردە ئەکادیمییەکانە لە عێراق بە سوودوەرگرتن لە شارەزایی و وزەکانی بەریتانیا و نەهێشتنی بۆشایی نێوان پەروەردە و کاردا .
هەروەک جەختیشی لەوە کردەوە"کە ئەنجومەنەکە خولی کوالیتی بەرزی لەرووی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندیکردن ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی یارمەتی خوێندکاران بدات بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان لە هەموو ئەو پرۆگرامانەی کە دانپێدانراون، هەروەها پرۆگرامەکانی خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی بەریتانیا زیادکراون بۆ
زانکۆکان عێراق.