بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"فوئاد حسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، دووپاتیکردەوە کە حکومەتی عێراق نیگەرانە لە چەقبەستوویی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران.
وەزارەتی دەرەوە، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە کە "فوئاد حوسێن" پێشوازیکرد لە خاتوو "ڕۆزماری دیکارلۆ" جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و ئاشتی،کە بەیاوەری خاتوو"جینین بلاسخارت"نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی)،لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە لە بەغدا ، کە بە ئامادەبوونی باڵیۆز "عومەر بەرزنجی" و باڵیۆز "محمد بەحر علوم، نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک و "عەباس کازم عوبێد " سەرۆکی دەزگای ڕێکخراو و کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان بەرێوەچوو .
بەگوێرەی بەیاننامەکە،لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا"فوئاد حسێن"سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەڕێگەی پاڵپشتیکردنی پرۆسەی دیموکراسی دەربڕی.
جەختیشیکردەوە لە خواستی عێراق بۆ پاڵپشتی زیاتری نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هاوکارییە نێودەوڵەتیەکان.
وەزیری دەرەوە ئاماژەی بە "توانای حکومەتی عێراق کرد بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن، سەرەڕای بوونی تەحەددیاتی ئەمنی لە ناوخۆی وڵاتدا، کە ڕەنگدانەوەی دۆخی ئەرێنی و گەشەی پرۆسەی سیاسیە لە عێراق.
هەروەک جەختی لە گرنگی ڕۆڵی نێودەوڵەتی لە پێشکەشکردنی هاوکاری لەبواری ڕاوێژکاری کردەوە ، کە عێراق هێشتا پێویستی بە شارەزایی و هاوکاری هەیە لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە،کە دەتوانێت گۆڕانکاری جددی بەدوای خۆیدا بهێنێت.
حسێن ئاماژەی بە "نیگەرانی حکومەتی عێراقدا لە چەقبەستوویی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، و بە "پێویستی زانی کە ئەم مەلەفە زیندووبکرێتەوە،سەرەڕای ئەوەی کە ناوچەکە گرژی کەمتری بەخۆیەوە بینوە بەبەراوەرد بە پێشوو ، بەتایبەتی لەنێوان ئێران و سعودیە.
هەروەک هەردوو لا باسیان لە پێشهاتەکانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا کرد،لەو روانگەیەشەوە وەزیری دەرەوە دووپاتیکردەوە کە کۆمکاری عەرەبی ، بە بەشداری عێراق، ڕۆڵی ئەرێنی لە چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە گێراوە و دەستپێشخەریکردوە، وەزیری دەرەوە داوای دەستپێشخەری کردەوە لە ژێر چەتری نەتەوە یەکگرتووەکاندا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ۆکرانیا.
خواستی عێراقیشی دەربڕی بۆ بەشداریکردنی بە وەفدێکی باڵا لە لوتکەی ئاو کە بڕیارە مانگی ئازاری داهاتوو لە نیویۆرک بەڕێوە بچێت.
لای خۆیەوە "کارلۆ "پیرۆزبایی لە حکومەتی عێراقی کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی عێراق لە پاڵەوانێتی بیست و پێنجەمی جامی کەنداو، کە لە پارێزگای بەسرە بەڕێوەچوو، هەروەها جەختیکردەوە "لە گرنگی پاڵەوانێتییەکە،و ڕەنگدانەوەی هاودەنگی و یەکڕیزی نیشتمانی لە کۆمەڵگەی عێراقدا، و پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ یەکێتی خاک و گەلی عێراق و ئاسایش و سەقامگیری و سەلامەتیەکەی دووپاتکردەوە.
"کارلۆ" ئاماژەی بەپابەندبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لە هاوکاریکردنی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان، بەتایبەتی کە عێراق توانایەکی زۆری هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانە، چ ئەمنی بێت یان ئابووری،کە هێشتا هاوبەشێکی جەوهەری نەتەوە یەکگرتووەکانە.
کارلۆ "گرنگی بەرەوپێشبردنی زمانی دیالۆگ لە ناوچەی کەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگرینگ زانی ، لەبەر ڕۆشنایی ئەو گرژییانەی بەسەر ناوچەکەدا هاتووە،ئەمە جگە لە چەقبەستوویی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە،بەو پێیەی گفتوگۆ دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایش و سەقامگیری و ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتان لە ئاستی ناوچەکەدا.