سێ تۆمەتبار لە پارێزگاکانی زیقار و بەسرا دەستگیرکران

ئەمنی
  • 23-01-2023, 20:32
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتی پاسەوانی سنوور دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری لە زیقار و بەسرا ڕاگەیاند.
     لەبەیاننامەیەکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە "یەکەیەک لە هێزەکانی بەشی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە بەڕێوبەرایەتی گومرگی لەناوچەی چوار، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکرابوون بە پێی ماددەی 28ی لەیاسایی ماددە هۆشبەرەکان لە بەسرا. 
     بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشکردووە "هێزێکی تر لە بەشی پۆلیسی گومرگی پارێزگای زیقاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکە توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە داواکراوە بەپێی مادەی 28لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان لە زیقار.
     بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو " کە ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر تۆمەتباتان دەگیرێتەبەر و رووبەرووی دادگا دەکرێنەوە.