سەرۆک وەزیران پابەندبوونی عێراقی بە هاوبەشی لەگەڵ ناتۆ دووپاتکردەوە

سیاسی
  • 23-01-2023, 20:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق پابەندبوونی عێراقی بە هاوبەشی لەگەڵ "ناتۆ"دووپاتکردەوە،وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،رایگەیاندوە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە "ئادمیراڵ ستیوارت مونشن "فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی ناتۆ، و وەفدی یاوەری کرد.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە"سودانی" لە میانی کۆبوونەوەکەدا،پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی هاوپەیمان دەربڕی لە پاڵپشتیکردنی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەڕێگەی پێشکەشکردنی مەشق و ڕاهێنان بە هێزە ئەمنییەکانمان، هەروەک جەختیکردەوە لەسەر پابەندبوونی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ ناتۆ و پەرۆشی بۆ بەردەوامبوونی ئەو هاوبەشیە. 
     بەپێی بەیاننامەکە ،سەرۆک وەزیرانی عێراق تیشکی خستۆتە سەر گرنگی چەسپاندنی ئاسایش لە عێراق و ڕەنگدانەوەی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان، کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. 
     لای خۆشیەوە "ئادمیراڵ ستیوارت مونشن " پابەندبوونی هاوپەیمانانی دووپاتکردەوە بۆ بەهێزکردنی تواناکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەڕێگەی بەهێزکردنی دام ودەزگا ئەمنییەکان و ڕاهێنانی ئەفسەرانی ،و هەروەک ستایشی توانای سەربازی و مەیدانی هێزە ئەمنییەکانی عێراقی کرد.