بەغداد/ INA
ئەمرۆ دووشەممە ، بانکی ناوەندی ڕایگەیاند کە هەموو هەنگاوەکانی پەیوەست بە سیاسەتی دراوی تەواو کردوە،هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە پەنجەرەی ئەلکترۆنی بژاردەیەکی نیشتیمانییە بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی بازرگانی دەرەکی ، جەختیش لەسەر گرنگی ئەو بڕیارە دەکاتەوە کە ڕێگە بە هاوردەکردن بە ناوی کەسەکان و کۆمپانیا دەدات.
"ئیحسان شەمران یاسیری" ڕاوێژکاری بانکی ناوەندی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"کۆبوونەوەی "محەمەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ کۆمەڵێک بازرگان و نوێنەری بانکی ناوەندی سەبارەت بە نرخی دۆلار کۆبوونەوەیەکی گرنگ بوو.
راشیگەیاند"بانکی ناوەندی هەموو هەنگاوەکانی پەیوەست بە سیاسەتی دراوی تەواو کردووە، ئێستاش ئەو پرسە پەیوەندی بە دامەزراوەی دەوڵەت هەیە کە پەیوەندییان بە مامەڵەکردن لەگەڵ بازرگانان هەیە سەبارەت بە کارەکانی هاوردە و هەناردەکردن.
ئەوەشی وت " هەنگاوی چاکسازی لە سیستەمی باجدا گرنگە، بە تایبەتی وتارەکەی سەرۆک وەزیران سەبارەت بە ڕێگەنەدان بە گەندەڵی لەدەروازەکان و ڕێکارەکانی باج.
وتیشی"ئەو بازرگانانەی ڕاسپێردراون بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دەستەی گشتی باج، دەستیان کرد بە پەیوەندیکردن بە دامەزراوە باجییەکان، بانکی ناوەندیش پەیامێکی بۆ سەرۆک وەزیران نارد بۆ دەرچونی هاووڵاتیان لە کێشە و گرفتەکانی باج.
ئاماژەی بەوەشکردووە"بانکی ناوەندی کێشەی لەگەڵ سەرچاوەکانی دۆلاردا نییە، بەڵکو کێشەی دابینکردنی دۆلاری هەیە و پەنجەرەی ئەلیکترۆنی بژاردەیەکی نیشتمانییە بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی بازرگانی دەرەکی و ڕێکخستنی زانیارییەکان.
ئاشکراشیکرد " پەنجەرەکە ئەوە دەسەپێنێت کە ئەو بازرگانەی دۆلار دەکڕن هەمان ئەو بازرگانەن کە کاڵاکان بە ناوی خۆیەوە دەهێنێت.
ڕوونیشیکردەوە "عێراق وڵاتێکە پابەند دوبێت رێوشوێنە نێودەوڵەتییەکان.
،هەروەک راشیگەیاند"کێشەکە لە پارەدارکردنی بازرگانی دەرەکیدایە، کە ئێستا فشار دەخاتە سەر نرخی ئاڵوگۆڕ، چونکە بازرگانەکان نیگەرانن و دەترسن،چونکە بازرگانەکە کە دۆلار دەکڕێت دەبێت کاڵاکان بە ناوی خۆیەوە نهێنێت .
سەبارەت بە قەرزی بەڵگەنامەیی"یاسیری" جەختی لەوە کردەوە کە "قەرزی بەڵگەنامەیی سوودی لەوە وەرگرتووە کە بە نرخێکی کەمتر دەبێت لە پێناو هاندانی بازرگانان ، ئەو پرسەش ئەنجوومەنی وەزیران بە گرنگی وەریگرت،بۆ هاوردەکردنی بە ناوی کۆمپانیا و تاکەکەسیش بە هەمان شێوەیە.