حەلبوسی پاڵپشتی خۆی بۆ چالاکییە وەرزشییەکان و هەڵبژاردەی نیشتمانی و یەکێتی تۆپی پێ عێراق دووپاتکردەوە

سیاسی
  • 23-01-2023, 19:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،پاڵپشتی خۆی بۆ چالاکییە وەرزشییەکان دووپاتکردەوە،بەتایبەتیش چالاکیەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانی و یەکێتی تۆپی پێی عێراق.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیایدا هاتووە " ئەمرۆ "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، وەک رێزلێنانێک بۆ بەدەستهینانی جامەکەیان،پێشوازی لە وەفدێک لە هەڵبژاردەی نیشتمانی کرد، کە توانیان پاڵەوانیەتی جامی کەنداو 25 لەبەسرا بەدەستبهێنن . 
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"حەلبوسی " ستایشی ئەو ڕۆحە بەرزەی کردن کە بە ئیرادەی بەهێز توانیان نازناوەکە بەدەستبهینن و گەلی عێراق بەخۆش و خرۆش بهینن . 
     بەپێی بەیاننامەکە "حەلبوسی " جەختی لە "پشتیوانیکردنی چالاکییە وەرزشییەکانکردەوە،بەتایبەتی چالاکیەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانی و یەکێتی تۆپی پێ، بە دابینکردنی پێداویستیەکانیان لە یاسای بودجەدا،بە دەستەبەرکردنی دارایی بۆ بەردەوامبوون لە خول و پاڵەوانیەتیەکانی داهاتوو .