بەنگین رێکانی : ئاستی خزمەتگوزاری لە شارەکان بەرز دەکەینەوە

ناوخۆ
  • 23-01-2023, 18:33
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە" بەنگین ڕیکانی " وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ، نیازی حکومەتی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری لە شارەکان دووپاتکردەوە.
     لەوبارەیەوە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" "بەنگین ڕیکانی " وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن،سەردانی پارێزگای دیوانییەی کردووە، بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو پڕۆژانەی کە وەزارەت لە پارێزگاکە جێبەجێی دەکات.
    لەو سەردانەی وەزیری ئاوەدانکردنەوەدا "مەحما خەلیل" سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکانی پەرلەمان،و ژمارەیەک پەرلەمانتار و پارێزگاری دیوانیە بەوەکالەت یاوەری وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق بوون.
    ڕیکانی جەختی لەو بەسەرکردنەوەدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە"کە سەردانەکەی بۆ بینینی واقیعی دۆخەکە، و پێشخستنی خێرایی کار و چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانە لەبەردەم پرۆژەکان،هەروەک رێنمایی ئاڕاستەی کۆمپانیا جێبەجێکارەکانی پڕۆژەکانی ئاوەڕۆی دیوانیە و پردی کۆماری و تەواوی پڕۆژەکان کرد کە بەخێرایی کارەکانیان تەواو بکەن، هەروەک بەڵێنیدا کە چاودێری خشتەی پێشکەوتنی کارەکان، بکات و لێپرسینەوە لە کەمتەرخەمەکان بکات و ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بەرمبەریان. 
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد "پارێزگاری دیوانیەی رایگەیاندوە کە ئەوان سەرنجی حکومەت بەهەند وەردەگرن ،لەگرینگیدانیان بە پارێزگاکە ، کە ئەمە یەکەم وێستگەی بەسەر کردنەوەی حکومەتە لە دوای پێکهێنانی بۆ پارێزگاکە ،کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی راسپاردوە لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان لە شارەکان،بە ڕاگەیاندنی پڕۆژەی نوێ بۆ پارێزگاکە لە چوارچێوەی بەرنامەکانی حکومەتدا .