وەزیری نەوتی عێراق: سەرکەوتوو بووین لە زیادکردنی 6 ملیار بەرمیل نەوت و 32 ملیار پێ سێجا بۆ یەدەگی نیشتمانی

ئابوری
  • 23-01-2023, 17:09
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"حەیان عەبدولغەنی " جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە، وەزیری نەوت، زیادکردنی 6 ملیار بەرمیل و 32 ملیار پێی سێجا بۆ یەدەگی نیشتمانی ڕاگەیاند.
    لەوبارەیەوە وەزارەتی نەوت، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە کە وەزیری نەوتی عێراقیشە، سەردانی کۆمپانیای گەڕانی نەوتی کرد.
    لەو میانەیەدا "جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ووزە ،جەختی کردەوە لە گرنگی کەرتی گەڕانی نەوتدا ، لە بەرزکردنەوەی یەدەگی نەوت و سامانی هایدرۆکاربۆنی لە عێراقدا. 
     لەوبارەیەشەوە"حەیان عەبدولغەنی"رایگەیاند"تیمەکانی کۆمپانیای گەڕانی نەوت لەماوەی ڕابردوودا سەرکەوتوو بوون لە چڕکردنەوەی چالاکییەکانیان لە بیابانی ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، هەروەها هەندێک ناوچە لە پارێزگای نەینەوا و نەجەف و موسەننا و زیقار، کەتیایدا هەزاران کیلۆمەتر گەراون بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەو ناوچانەی کە زەوی ڕووپێوییەکە دەیگرێتەوە، و بەشێک بووە لە پلانەکانی وەزارەت، کە دواجار ئەنجامە بەرهەمدارەکانی بەدەستهێنا.
     عەبدولغەنی ئاشکراشیکرد "کە یەدەگێکی جێگیر کە پێگەی عێراق بەرز دەکاتەوە لە ڕووی بەردەوامبوون و زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز، ئەم هەوڵانە لە چەند ساڵی ڕابردوودا بووەتە هۆی زیادکردنی (٦) ملیار بەرمیل نەوتی خاو و (32) ملیار پێ سێجا بۆ یەدەگی نیشتمانی سامانی هایدرۆکاربۆن.
    لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتوە کە "عه لی جاسم "بەڕێوەبەڕی گشتی کۆمپانیای گه ڕانی نه وت،لەسەر هەمان پرس ڕایگەیاندوە"کۆمپانیای گەران ،نوێترین تەکنەلۆژیا و ئامێری پێشکەوتووی لە ڕووپێویکردنی ئەو زەوی و ناوچانە بەکارهێناوە بۆ گەران و دیاریکردنی سامانە سروشتیەکانی وڵات.