هەولێرـ INA
له ڕێوڕهسمهكهدا كه ژمارەیەك لە وەزیر و بەرپرسان و كەسایەتيی ئەكادیمی و ڕۆشنبیرانی هەرێمی كوردستان ئامادهى بوون، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وتەیەكی پێشكەش كرد، وتێدا هاتووە:
ئامادەبووانی بەڕێز...
خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا ئامادە دەبم بۆ ڕێزلێنان لە زانایەکی ديارى گهلهكهمان کە خزمەتێکی زۆری زمان و وێژه و مێژووی كوردى کردووە. دەستخۆشی لە ڕێکخەران و ئامادەکارانی ئەم ڕێوڕەسمە دەکەم.
ڕێزلێنان لە توانا و بەهرە و بەرهەمی هەر زانا و داهێنەرێکمان، ڕێزگرتنە لە ناسنامە و مێژووی گەلەکەمان. وەفادارییە بۆ هەموو ئەو ماندووبوون و تێکۆشانەی کەسانی دڵسۆز و خۆشەویست، كە لەپێناو خزمەتکردنی گەل و نیشتمانەکەیاندا، لە هەر بوارێکدا، له ههر كوێ بێت، پێشکەشیان كردووه.
هەر بەم بۆنەیەوە، دەستخۆشی لە زانکۆی سەڵاحەدین دەکەم، بۆ بەخشینی بڕوانامەی دکتۆرای شانازی بە دکتۆر فەریاد فازیل، بۆ ئەو خزمەتەی كە کردووتەتى.
هەروەها لەبەشێکی دیکەی وتەکەیدا وتی: دکتۆر فەریاد، یەکێکە لەو ناوە دیارانەی کە دڵسۆزانە، خزمەتێکی بهرچاوى بە گەل و نیشتمانەکەی کردووە. زیاتر لە نیو سەدە، بە شیعر و وتار، توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمی، وانەگوتنەوە، وەرگێڕان و پرۆژەی ڕۆشنبیری، بەردەوام بووە لە پاراستن و خزمەتکردنی زمان و فەرهەنگ و مێژووی گەلەکەمان.
کە هێشتا قوتابیی زانکۆ بووە، پاراستن و خزمەتکردنی زمان و فەرهەنگ و مێژووی كوردستانى کردووهتە ئامانجێکی سەرەکيی خۆى و بهردهوام لەو بوارەشدا كاری كردووە.