4 کەس بە تۆمەتی دەستکاریکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە بەغدا دەستگیرکران

ئەمنی
  • 23-01-2023, 15:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی ٤ کەسی بە تۆمەتی دەستکاریکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە بەغدا ڕاگەیاند.
     شانەکە، لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتوە، رایگەیاندوە"دوای دەستکەوتنی زانیاری هەواڵگری لە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدای سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری،کە کۆمەڵێک ئاڵوگۆری نایاسایی هەیە لە شەقامی "کیفاح " لەوەی کە دەستکاری نرخی ئاڵوگۆڕی دراودەکرێت و سەرپێچی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی دەکرێت(4)تۆمەتبار دەستگیر کران
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە" ئەم تۆمەتبارانە دوای ڕەزامەندی دادوەر بەپێی بڕگەکانی ماددەی 420 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون. 
    بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتە روو" کە یەکەیەک لە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا توانیان 24 کەس لە ڕەگەزنامەی بیانی دەستگیر بکەن کە مەرجەکانی نیشتەجێبوونیان پێشێل کردووە،بە شێوەیەکی نایاسای ماونەتەوە، لەناو کارگەیەک لە شەقامی عرسات لە بەغدا. 
    بەیاننامەکە ئەوەشی ئاشکراکردوە "کە ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەریان دەگیرێتە بەر و ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵیان.