بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف ڕەشید" سەرۆکی کۆمار عێراق ، دووپاتی کردەوە کە بارودۆخی ئەمنی عێراق لە ڕابردوو باشتر بووە.
سەرۆکایەتی کۆماری کۆمار، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ "لەتیف جەمال ڕەشید " سەرۆکی کۆمار،لە کۆشکی سەلام،لە بەغدا پێشوازی کرد لە "ئیلبروس کۆتراشیڤ " باڵیۆزی کۆماری ڕووسیا لە عێراق.
سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە کە "دۆخی ئەمنی عێراق باشتر بووە لەوەی لە ڕابردوو،ئەوەشی خستەروو کە "لەکاتی سەردانەکانیدا بۆ پارێزگاری بەسرە و نەینەوا،شایەتی ئەو پێشکەوتنە بووە لەبوارەکانی خزمەتگوزاری و پێویستەکاندا،هەروەک شاری بەسرە بە سەرکەوتوویی میوانداری پاڵەوانێتی جامی کەنداو لە خولی بیست و پێنجەمینی کرد، کە ئەمانە ئاماژەی ئەرێنین بۆ ئەوەی دۆخەکە بەو شێوەیە دەڕوات کە پلانمان هەیە بۆی لەبوارە جیاجیاکاندا.
سەبارەت بەجەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا، سەرۆک کۆمار جەختی لە "پێویستی کۆتایی هێنان بە شەڕەکە و دەستپێکردنی دانوستان لە نێوان هەردوولاکردەوە،کە دانوستان ئەولەویەت بە زمانی دیالۆگ و پەسەندکردنی چارەسەری دیپلۆماسی بۆ قەیرانەکە دەدات ،بە شێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری بۆ ئەو دوو وڵات و ناوچەکە دەستەبەربکات.
لە بەرامبەردا باڵیۆزی ڕووسیا خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات نوێکردەوە.