بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محمد شەیاع سودانی " سەرۆک وەزیرانی عێراق،پرسەوسەرەخۆشی خۆی لە ناوەندی ڕۆشنبیری و سیاسی کرد بۆ کۆچی دوایی "جاسم مەتیر".
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق،سەرەخۆشی ئاراستەی ناوەندی ڕۆشنبیری و سیاسی عێراق کرد ، بۆ کۆچی دوایی داهێنەر و کەسایەتی "جاسم مەتیر" کە دوێنێ لە وڵاتی هۆڵەندا کۆچی دوایی کرد.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە" کە سەرۆک وەزیران داواکارە لە خودای گەورە کە کۆچکردووو جێگای بەهەشتی بێت ، و سەبر و ئارامیش بە خێزانەکەی و خۆشەویستانی ببەخشێت.