بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی تەواوبوونی ڕێکارەکانی دامەزراندنی 3 هەزار و 774 پلەی وەزیفی پشتڕاستکردەوە کە پێشتر گرێبەست بوون لە دامودەزگاکانی دەوڵەت .
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیایدا هاتووە "لەژێر ڕێنمایی و بەدواداچوونی ڕاستەوخۆ"تەیف سامی محەمەد " وەزیری دارایی،بەشی بودجە لە وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ ڕێکارەکانی دامەزراندنی 3744 پلەی وەزیفی تەواوکرد، کە ماوەی ساڵانێکە گرێبەستن لەدام و دەزگاکانی دەوڵەت .
بەیانامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە پلەی دامەزراندنەکان بەم شێوەی خوارەوە دابەشکراون بەسەر چەند دام و دەزگایەکی حکومەت لە وەزارەت و پارێزگاکان بەم شێوەی خوارەوە :-
١- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / زانکۆی بەسرە بۆ نەوت و گاز (31).
٢- پارێزگای ئەنبار / ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار (305).
٣- پارێزگای دیوانیە / دیوانی پارێزگا (24).
٤- پارێزگاری نەجەف / بەشی تەندروستی.
٥- پارێزگای نەجەف (١٨٦٩).
٦- پارێزگای دیالە / فەرمانگەی تەندروستی دیالە (126).
٧- پارێزگای دیالە / بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵی دیالە (67).
٨- پارێزگاری واست / گەشەپێدانی هەرێمەکان (2).
٩- پارێزگاری نەینەوا / ئەنجومەنی پارێزگا (84).
١٠-پارێزگای کەربەلای پیرۆز / گرێبەستەکانی پارێزگا (580).
١١-دیوانی وەقفی شیعی / کۆلێژی "ئیمام کازم " سەلامی خوای لەسەر بێت (525).
١٢-وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان / کۆمپانیای گشتی بۆ بەرهەمە خۆراکییەکان (129).
١٣- ئەنجومەنی دەوڵەت (5).