گەشتیارێکی بیانی بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

ئەمنی
  • 23-01-2023, 14:58
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی دەروازە سنوورییەکان دەستگیرکردنی گەشتیارێکی بیانی ڕاگەیاند کە ویستویەتی مادەی هۆشبەر لە دەروازەی سنووری زورباتیە بهێنێتە ناو عێراق.
     لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،تێیدا هاتووە"لەژێر ڕێنمایی"عومەر عەدنان وائیلی " سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان،لە  بەدواداچوون بۆ فایلی ماددە هۆشبەر لە ڕێگەی کۆنترۆڵی توند و پشکنینی وردەوە بۆ کاڵاو شتومەکی گەشتیارانیش ، هەوڵێکی بە قاچاخ هێنانی ماددە هۆشبە لەجۆری (کریستاڵ) لەلایەن گەشتیارێکی بیانی کە ویستویەتی بیهینە ناوەوە پووچەڵکرایەوە.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە "کە پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنەکە بە هاوکاری لەگەڵ هێزێک لە یەکەی دەستبەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەنجامدراوە .
     لە بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتە روو"کە لیژنەیەک پێکهێنراوە و ڕاپۆرتی فەرمی دەستبەسەرداگرتن ڕێکخراوە،و تۆمەتبارەکەش ڕەوانەی بەشی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان کراوە، بۆ بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە ڕێکاری یاسایی گونجاوی لە بەرامبەردا بگیرێتەبەر.