بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی گشتی گومرگ تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی بە ئۆتۆماتیکیکردنی ڕێکارەکان و سیستەمی ئەلیکترۆنی گشتگیر بۆ گومرگ پشتڕاستکردەوە.
لەبەیاننامەیەکی دەستەی گشتی گومرگ، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە"شاکر مەحمود زوبەیدی "بەڕێوەبەری دەستەی گشتی گومرگ، بەشداری کۆبوونەوەیەکی کرد کە بە سەرۆکایەتی "تەیف سامی " وەزیری دارایی عێراق بەڕێوەچوو .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە" کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر مەنهەجی حکوومەت بۆ دەستەکە کراوە ، بەو پێیەی زۆرینەی لە مەنهەجی وەزاریدا هەیە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای گومرگی ژمارە (23) بۆ ساڵی 1984، هەروەها یاسای گومرگی ژمارە (22)ی ساڵی 2010.
سەبارەت بە بڕگەی سێیەمی مەنهەجی وەزاری کە پەیوەندی بە ئۆتۆماتیکیکردنی ڕێکارەکان و سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆکمە بۆ گومرگەوە هەیە بەیاننامەکە ئەوەی خستۆتە روو"کە قۆناغی یەکەمی تەواو بووە.