مەندەلاوی پشتیوانی لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دەکات و داوای گەراندنەوەی پارە بەتاڵانبراوەکان دەکات

سیاسی
  • 23-01-2023, 14:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،پشتیوانی پەرلەمانی بۆ سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دووپاتکردەوە.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" مەندەلاوی پیرۆزبایی لە"فائق زەیدان" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،و دەسەڵاتی دادوەری کرد،بە بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانیان.
     لەپەیامەکەیدا "مەندەلاوی" جەختی لە پاڵپشتی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری کردەوە،بەشێوەیەک کە بەشداربێت لە پاراستنی سیستەمی دیموکراسی لە وڵاتدا،بەو پێیەی ناوەندی دادپەروەری و زامنی ڕاستەقینەی ئازادییەکانە بە هەموو ناوەکانیانەوە.
    "مەندەلاوی " ئاماژەی بەوەشکرد"بوونی دەسەڵاتێکی دادوەر و دادپەروەر و بەهێز گەرەنتییەکە بۆ هەمووان ،لەرێگری لە  هەر پێشێلکارییەک بۆ سەر ئازادی و مافەکان.
    "مەندەلاوی " داواشی لە دەسەڵاتی دادوەری کرد بە هێزێکی تەواوەوە بجوڵێت بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە شەڕی بەردەوامی گەندەڵکاران، و بەرەنگاربوونەوەی تاوان و تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کارگێڕی و دارایی، گەراندنەوەی پارە بە تاڵانبراوەکان و پاراستنی رەوشی کۆمەڵایەتی خێزان و منداڵ و کۆمەڵگا.