بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق،رەوشی کەش وهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی باران و دابەزینی پلەکانی گەرما لەم هەفتەیە دەکات.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا،کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە"بۆ سبەی سێ شەممە،کەش و هەوای وڵات لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور،ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور،هەروەک کەش وهەوا لە ناوچەکانی باشوور ، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین و هەندێک جار بایی لەگەڵدا دەبێت، سەبارەت بە پلەکانی گەرماش ،لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵاتیش ، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژانی پێشوو، بەڵام لە ناوچەکانی باکوور پلەکانی گەرما هیچ گۆرانێک بەخۆیەوە نابینێت.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشکردوە " کەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە،لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، هاوکات کەش وهەواش لە ناوچەکانی باشوور نیمچە هەور دەبێت، و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
کەش وهەوای رۆژی پێنجشەممەش ، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە بەشەکانی ناوەڕاست و باکوور، لە بەشی باشووری وڵاتیش کەمێک نزمتر دەبێتەوە لە چاو رۆژانی پێشوتر.
ئەمەی خوارەوە خشتەی پلەکانی گەرمایە رەوشی کەش و هەواتە بۆ سبەینێ سێشەممە و رۆژانی دواتر، کە لەلایەن دەستەی کەشناسی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە:-