سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران پیرۆزبایی ڕۆژی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەکەن

سیاسی
  • 23-01-2023, 14:02
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف ڕەشید" سەرۆک کۆماری کۆمار"محەمەد حەلبوسی " سەرۆکی پەرلەمان،پیرۆزبایی ڕۆژی دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق دەکەن.
     سەرۆک کۆماری کۆمار لە تویتێکدا ، کە  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردۆتەوە ، رایگەیاند "بەبۆنەی ڕۆژی دادوەری عێراقەوە پیرۆزبایی لە دادوەران  دەکەین ، بەو بۆنەوە پێویستە  دەسەڵاتی دادوەری رۆڵی پیشەیی گرنگ  بگێریت لە دامەزراندنی دەسەڵاتێکی دادوەر و سەربەخۆ کە پابەند بێت بە دەستوور و یاساکانەوە .
     هەر بەم بۆنەیەوە "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ،  لە تویتەکەیدا لە لاپەرەی رەسمی خۆی ، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردۆتەوە ڕایگەیاند "لە ڕۆژی دادوەریدا رێز و رۆڵی  ئەو دادوەرانە بەرز دەنرخێنین  کە ڕۆڵیان لە بەدەستهێنانی دادپەروەری و پاراستنی دەستوور و پاراستنی مافەکانی خەڵک هەیە.
     "حەلبوسی " جەختی لەوە کردۆتەوە "کە پێویست و گرنگە ڕێز لە بڕیارەکانی دەسەڵاتی دادوەری بگیرێت و هەروەک پابەندبین بە سەربەخۆیی و بێلایەنی دادگاکان .