بۆ تاوتوێکردنی چەندین پرس شاخەوان عەبدوڵا لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی عێراق و کوردستان لەبەغدا کۆدەکاتەوە

سیاسی
  • 23-01-2023, 14:01
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"شاخەوان عەبدوڵڵا" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق و لیژنەی ناوخۆیی و ئەنجومەنی خۆجەیی و پێشمەرگەی لەپەرلەمانی کوردستان کرد،بۆ تاوتوێکردنی هەماهەنگی هاوبەش و هاوکاری پەرلەمان لە بواری یاساکاندا.
     لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە "شاخوان عەبدوڵڵا" جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق  و لیژنەی ئاسایشی ناوخۆ و و ئەنجوومەنی ناوخۆیی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان کرد.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە"کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن بووە،لەسەر پەرەپێدانی میکانیزمەکانی هەماهەنگی هاوبەش و هاوکاری پەرلەمانی لە بواری یاساکان، و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری وڵاتدا.