بەغداد/ INA
بە ئامادەبوونی "فائق زێدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەک بەرپرس و دادوەری دادگاکانی عێراق شەشەمین ساڵیادی ڕۆژی دادوەری عێراق بەرێوەچوو .
لەو بارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی راگەیاندین "کە ئەمڕۆ دووشەممە ،لە هۆتێل "ڕەشید" لە بەغدای پایتەخت بە ئامادەبوونی "فائق زەیدان " سەرۆک ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، و ژمارەیەک بەرپرس و دادوەری دادگاکانی عێراق، شەشەمین ساڵیادی ڕۆژی دادوەری عێراق بەرێوەچوو.