سەرۆکی کۆمار: حکومەت بەرنامەیەکی فراوانی هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و نۆژەنکردنەوەی کارگەکانی

سیاسی
  • 23-01-2023, 13:59
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە "لەتیف جەمال رەشید" سەڕۆکی کۆماری عێراق ، دووپاتی کردەوه که حکومەتی عێراق بەڕنامەیەکی وەزاری فراوانی هەیە بۆ باشترکردنی واقیعی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی وڵات .
    هاوکات ئاماژەی بەپلان و  کارکردن کرد بۆ نۆژەنکردنەوەی کارگە و تاقیگەکان و ڕاکێشانی وەبەرهێنەران .
     لەبەیاننامەیەکی  نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە"لەتیف ڕەشید " سەرۆک کۆماری عێراق ، لەکۆشکی سەلام لە بەغدا ،  پێشوازی لە ژمارەیەک باڵیۆزی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا و کەنەدا کرد لە  عێراق.
     سه ڕۆک کۆمار دووپاتی کردەوه که "عێراق پەیوەسته بە پەڕەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا،لەسەڕ بنەمای ڕێزگرتن و لێکتێگەیشتنی یەکتر و بەڕژەوەندی هاوبەش.
    بەپێی بەیاننامەکە سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەداوە" کە عێراق چاوی لەهاوکاریی زیاتر و بنیاتنانی پردی پەیوەندیکردنە لە زۆر بواری گرنگدا
     هەروەک وتیشی" لە پەراوێزی کۆنفرانسی لوتکەی عەرەبی لە جەزائیر و کۆنفرانسی کەش وهەوا لە شەرم شێخ، سەرکردە و سەرۆکی وڵاتان ، پشتیوانی خۆیان بۆ عێراق دووپات کردۆتەوە ، هەروەها خواستی خۆیان دەربڕیوە بۆ ئەوەی  عێراق ، ڕۆڵی گەورەتر بگێڕێت لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا، هەروەها خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە و ئەو پێوەرە ئەرێنییانەی کە بویە هۆی  پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی.
    لەبەیاننامەکە ئەوەش هاتوە"کە "لەتیف ڕەشید " سەرۆک کۆماری عێراق باسی لە بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئابووری داڤۆس کردوە ، بۆ ئەو گفتوگۆیانەی کە لەگەڵ  وەزیری دەرەوە ئەنجامیانداوە  لەمەڕ دۆخی عێراق و ئەو تەحەددای ئابوورییانەی ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبێتەوە، هەروەها کاریگەرییەکانی کەش وهەوا و ژینگە و پلەکانی گەرما و ڕێگاکانی کەمکردنەوەی کاردانەوەکانی گۆڕانی کەش و هەوا لە ڕێگەی کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردە و سیاسەتمەداران و ئابووریناسان. هەروەک سەرۆک کۆمار ڕوونیشیکردەوە" حکومەتی عێراق بەرنامەیەکی وەزاری فراوانی هەیە بۆ باشترکردنی واقیعی خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانکردنەوە و ژێرخانەکانی وڵات ، هەروەها پلانیش هەیە بۆ دووبارە کارکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی کارگە و تاقیگەکان، هەروەها ڕاکێشانی وەبەرهێنەران ، چونکە دەرفەتی ئومێد بەخش هەیە بۆ کۆمپانیاکان بۆ ئەوەی بتوانن ، وەبەرهێنان لە عێراق لە ڕێگەی پڕۆژەی گرنگ و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابوورییەوە ئەنجام بدەن.
     سەرۆک کۆمار جەختیشی کردەوە"عێراقییەکان ئیرادەیان هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاسەواری پاشماوەکانی ڕابردوو و ئەو ئازارانەی کە بەهۆی شەڕ و ململانێ و توندوتیژییەوە ماوەتەوە،هەروەک بەئاسۆیەکی روون  دەستیان کردووە بە گەیشتن بە خواستەکانیان بۆ ژیانێکی شایستە.
     سەرۆک کۆماری کۆمار "سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حکوومەتی ئەڵمانیا دەربڕی بۆ پرسی بە (جینۆدساید) ناساندنی قەتڵوعامی ئێزیدییەکان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا کە چەتە تیرۆریستییەکانی داعش لە دژی گەلی ئێزیدیمان ئەنجامی داوە.
      لە بەرامبەردا باڵیۆزی وڵاتان ، پشتیوانی وڵاتەکانیان بۆ عێراق دووپاتکردەوە ، هەروەک پیرۆزبایی خۆیان بۆ میوانداری و  ڕێکخستنی پاڵەوانێتی جامی کەنداو بیست و پێنج و  بەدەستهێنانی نازناوەکەی دەربڕی ، کە ئەمە بەڵگەیە لەسەر پێشکەوتنی بەرجەستەی عێراق لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا.