بەبڕیاری سەرۆک وەزیران دەستکرا بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ ئەو کەسانەی کە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە

ناوخۆ
  • 23-01-2023, 12:18
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە بەبڕیاڕی " محمد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ ئەو کەسانە دەستیپێکرد  کە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
     لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) زانیاری ئەوەی پێگەیاندین  "کە بەبڕیاڕی " محەمەد شەياع سودانی" سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستکرا بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ ئەو کەسانەی کە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
     پەیانێرمان زانیاری ئەوەشی خستە روو "کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە سەبەتەی خۆراک بۆ پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیگرێتەوە 5 ملیۆن و 76 هەزار و 694 کەسە.