بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، پابەندبوونی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتی دادوەری و کارکردن بۆ سەربەخۆیی و شکۆمەندی دادگاکان ، هاوکات ئاماژەی بەوەشدا کە دەسەڵاتی دادپەروەرب زامنی پاراستنی دیموکراسی و پاراستنی بنەماکانی دەوڵەتە.
"سودانی" لە تویتێکدا بۆی بەبۆنەی ڕۆژی دادوەری عێراقەوە، کەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردۆتەوە ڕایگەیاندوە "کە ئێمە پابەندبوونمان نوێ دەکەینەوە بۆ پشتیوانیکردنی دەسەڵاتی دادوەری و کارکردن بۆ سەربەخۆیی و شکۆمەندییەکەی.
ئاماژەی بەوەشکردوە "دەسەڵاتی دادوەری دادپەروەرانە گەرەنتی پاراستنی دیموکراسی و پاراستنی بنەماکانی دەوڵەتە.
لەتویتەکەی سەرۆک وەزیراندا هاتوە "لەم ڕۆژەدا یادی بەخشینی خوێنی ئەو دادوەرانە دەکەینەوە کە گیانی خۆیان بۆ عێراق بەخت کرد .