بەسەرۆکایەتی وەفدێکی ئەمنی وەزیری ناوخۆ گەیشتە پارێزگای دیالە

ناوخۆ
  • 23-01-2023, 10:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە" عەبدولئەمیر شەمەری " وەزیری ناوخۆ، بە سەرۆکایەتی وەفدێکی  باڵای ئەمنی گەیشتە پارێزگای دیالە.
     لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە"وەفدێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی "عەبدولئەمیر شەمەری"وەزیری ناوخۆ،گەیشتە پارێزگاری دیالە.
    بەیاننامەکە ئاماژە بەوە شدەکات " لەو سەردانەدا  هەریەک لە  بریکاری هەواڵگری وبریکاری کاروباری پۆلیس و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی وەزارەت یاوەری وەزیری ناوخۆبوون. 
     بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو"ئامانجی سەردانەکەی وەزیری ناوخۆ ئاگاداربوونە لە  چۆنیەتی کارکردنی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە پارێزگاکە و ئاستی تەکنیکی و کارگێڕییەکەی، هەروەها ئامادەیی هێزە ئەمنیەکانی  لە  سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگاکەدا.