سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمان لە سەر گرنگی هەوڵدانی جیددی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی جەخت دەكەنەوە

سیاسی
  • 22-01-2023, 21:38
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان پێداگرییان لە گرنگی هەوڵی جیددی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیاداهاتووە : محەممەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان ئەمڕۆ یەكشەممە چاویكەوت بەسەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ،لە میانی دیدارەكەدا باسیان لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی كرد لەسەر گۆڕەپانی ناوخۆیی و ناوچەیی، هەروەها پتەوكردنی پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ دەوروبەرە عەرەبی و نێودەوڵەتییەكانی كرد.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر گرنگی چەسپاندنی پرەنسیپی دیالۆگ لەنێوان هێزە نیشتیمانییەكان و هەوڵی جددی بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی گەندەڵی بەمەبەستی گەیشتن بە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و ئابووری كراوەتەوە، هەروەها پێویستی پەسندكردنی یاسایەك بەشداربێت لە گەیشتن بە گەندەڵی و خواستەكانی خەڵك و جێبەجێكردنی پێداویستییەكانیان.