ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران: بەرنامەی نوێ بۆ پاڵپشتیكردنی خانمان لە عێراق

ناوخۆ
  • 22-01-2023, 21:29
  • +A -A

    بەغداد - INA- ویسام مەلا
    ئەمڕۆ یەكشەممە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران چەند ڕاسپاردەیەكی بۆ بەهێزكردنی خانمان لە ڕووی ئابوورییەوە ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە داتابەیسێك بۆ كەرتی تایبەتی پەیوەندیدار بە خانمان ئامادە دەكات بۆ ئەوەی ئاماژە بە تەحەددی و ئاستەنگەكانی بەردەم كارەكانیان بكات.
    یوسرا كەریم بەڕێوەبەری بەشی تواناسازی خانمان لە شارەوانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: چەند ڕاسپاردەیەكی خستەڕوو كە بریتی دەبن لە ستراتیژی نیشتمانی لەگەڵ دەستپێشخەریی مەشرق و بانكی نێودەوڵەتی بۆ دابینكردنی 6 پایەی تایبەتی گرنگی خانمان بۆبەهێزكردنی ئابووری.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : ئەم پایانە مامەڵە لەگەڵ سیاسەتە گشتییەكان دەكەن لە لایەنی ئابووری، پێداچوونەوەیەك لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی و كە گرنگی بەپەیوەندییەكانی پرسی پێداچوونەوەی یاسا و یاساكانەوە هەیە كەخانمان بەهێز دەكەن لە ڕووی ئابوورییەوە، گشتگیری دارایی و ئەگەری ئەوەی كە خانمان بتوانن بۆ دەستڕاگەیشتن بە پارە بۆ ئەوەی بچن قەرز بكەن و پارە لە بانكەكان وەربگرن.
    جەختیشی كردەوە : گرنگترین شت كە ئێمە كاریان لەسەر دەكەین ئامادەكردنی داتابەیسێكە بۆ كەرتی تایبەت كە تایبەتمەندە بە خانمان، لە ڕێگەی ڕێكخراوی ئاماری ناوەندییەوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕاپرسییەك لە كەرتی تایبەت بۆ دەرخستنی ئەو تەحەددای و ئاستەنگانەی كە ڕووبەڕووی خانمان دەبنەوە كار بكەن، بۆ ئەوەی حكومەت و دەزگاكانی تر بتوانن چارەسەری تایبەت پەرەیانپێبدەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران حەمید ئەلغزی پێكهێنرا، بۆ نمونەیی چۆنیەتی بنیاتنانی تواناكانی بودجەی وەڵامدەرەوەی جێندەر، بە بەشداری وەزارەتەكانی كار و دارایی و خوێندنی باڵا، بە هاوكاری لەگەڵ بەشی تواناسازی خانمان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : یەكێك لەو پایە گرنگانەی تر كە ئێمە كاری لەسەر دەكەین داینگەیە، كە ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە دامەزراندنی خانمان، جگە لەوەی دەرفەتێكە بۆ خانمان بۆ ئەوەی منداڵەكانیان لە داینگەبەجێبهێڵن و بچنە سەر كارەكانیان، ئەمەش هەنگاوەكە لەلایەن دەزگا نێودەوڵەتییەكانەوە پشتگیری دەكرێت.